رۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/٤/١٦ ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ٤٥٠ كتێب و سەرچاوەی بەنرخی بەخشیە كەمپینی كتێبێك ببەخشە و كتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بكەرەوە.
بە سەرپەرشتی د. سەروەر عەبدولڕەحمان عومەر سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان و دەستەی كارگێرێكی بە ئامادەبوونی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد، ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی و مامۆستا محەمەد جەلیل عەلی سەرپەرشتیاری كەمپینەكە، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ٤٥٠ كتێب و سەرچاوەی بەنرخی بەخشیە كەمپینی كتێبێك ببەخشە و كتێبخانەی خوێنەرێك ئاوەدان بكەرەوە.