لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی پەرلەمانی كوردستاندا كە ئینستتیوتی پەی بەهاوكاری رێكخراوی سندوقی نیشتمانیی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی جێبەجێی دەكات، پانزەهەمین راپۆرتی خۆی لەم وەرزەدا بڵاوكردەوە كە تایبەت بوو بە رەوشی سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا.
رۆژی (13/1/2024) كاتژمێر (11) سەرلەبەیانی لە هۆڵی هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی، ئنستتیوتی پەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە ژمارەیەكی بەرچاوی نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن ئامادەی بوون راپۆرتی تایبەت بە رەوشی سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا خستە روو كە راپۆرتێكە سەبارەت بەو یاسایانەی لە ماوەی (30) ساڵدا (1992-2022) لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەرچوون و ئاستی جێبەجێكردن و پێشێلكردنیان دەستنیشان كرابوون.