دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری نه‌داو دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی 11/2/2024 دواخست.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە 4/2/2024 دادگای فیدڕاڵی عێراق كۆبویەوە سەبارەت بە یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری نه‌داو دانیشتنه‌كه‌ی بۆ 11ی ئه‌م مانگه دواخست.
پێشتریش د. سەروەر عەبدولڕەحمان عومەر سه‌رۆكی ئینستتیوتی په‌ی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ماڵپەری خاندان رایگەیاندب، ئەگەر پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌نه رێككه‌وتن هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامنادرێت، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كردبوو دادگای فیدڕاڵی هه‌ژمونی ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری به‌سه‌ره‌وه‌یه و سه‌ربه‌خۆ نییه و له به‌شێك له بڕیاره‌كانیدا ده‌یبینین، هه‌ندێك بڕیار ده‌بینین كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بوه و یاسایی بوه به‌ڵام بڕیاری لێنه‌داوه، ئه‌وه‌ش به‌شێكه له‌و ئه‌جێندایه كه ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ورده ورده شه‌رعییه‌تی یاسایی له‌ده‌ستبده‌ن، ئه‌گینا ئه‌و سكاڵایه ده‌مێكه له دادگای فیدڕاڵییه و چه‌ندین جاریشه دوای ده‌خه‌ن".
بۆ دەقی چاوپێكەوتنەكە كلیك لێرە بكە
ئەو ماددانەی یاسای هەڵبژاردنی کوردستان کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە
ماددەی (1)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان – عێراق لە (111) سەد و یازدە ئەندام پێکدێت.
ماددەی (9):
هەرێمی کوردستان – عێراق بە یەک ناوچەی دەنگدان دادەندرێت و، بەسەر چەند مەرکەزێکی دەنگداندا دابەش دەکریت.
ماددەی پازدەم (15): بۆ هەرێمی کوردستان، خشتە بەناوی دەنگدەران بۆ دەنگدان، بەپێی مەرکەزەکانی هەڵبژاردن ئامادە دەکرێن و بە ریزبەندی پیتە ئەبجەدییەکان رێکدەخرێن کە پیشە و ناونیشانیان و بەروار و جێگەی لەدایکبونیان تێدا تۆمارکراوە، ئەگەر لە توانادا نەبو ئەوە بکرێت، ئەو کاتە دەستەی باڵا بۆی هەیە رێگەیەکی دیکەی لەبارتر بۆ وەدی هێنانی مەبەستی پێویست دیاریبکات.
ماددەی (22):
1. هەر کیانێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان – عێراقدا بۆی هەیە لیستێکی تایبەت بە ناوی پالێوراوەکانی خۆی لەسەر ئاستی کوردستان – عێراق بکات کە رێژەیەکی ئافرەتی تێیدا بێت لە سەدا 30 کەمتر نەبێت و، ناوی پالێوڕاوەکانیش بە شێوەیەک ریزبەند کرابن کە نواندنی رێژەی ناوبراوی ئافرەتان لە پەرلەماندا گەرەنتی بکات، بە مەرجێک ژمارەی پاڵێوراوەکان لە هەر لیستێکی هەڵبژاردندا لە سێ پالێوڕاو کەمتر نەبن.
2. لیستی پاڵێوراوەکان لە ماوەی (15) رۆژدا لە رێککەوتی راگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشکەش بە سەرۆکی دەستەی باڵا دەکرێت و هەمو بەڵگەنامەیەکی پێوە دەلکێندرێت کە لە ماددەی 21ـدا داواکراون.
ماددەی (36):
1. پێنج کورسی بۆ کلدان، سریان و ئاشوری تەرخاندەکرێت، پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن.
2. پێنج کورسی بۆ تورکمان تەرخاندەکرێن و، پاڵێوراوانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێیان لەسەر دەکەن.
3. یەک کورسی بۆ ئەرمەن تەرخاندەکرێت و، كاندیده‌كانی ئەو پێکهاتەیە کێبڕکێی لەسەر دەکەن