مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی نوسیویەتی:
ئەمرۆ دووشەممە، وەک سکرتێری پەرلەمان و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پێکهاتەی تورکمان کۆتاییمان بە ئەرکی پەرلەمانی هێنا و بەنووسراوی فەرمی ئاراستەی دیوانی پەرلەمانی کوردستان‌مان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی رێکاری یاسایی بە گوێرەی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠، یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق.
٢٦ی ٦ی ٢٠٢٣
ئه‌مه له‌کاتێکدا ئێنستتیوتی په‌ی هه‌وڵه‌کانی خۆی چڕ کردبوویه‌وه له‌پێناو فشار خستنه سه‌ر ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی و فراکسیۆن و په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی دادگه‌ی فیدراڵی جێبه‌جێ بکه‌ن و په‌یوه‌ست بن به یاسای چاکسازیه‌وه، له‌م پێناوه‌دا ده‌یان یادداشتمان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان کردبوو، که له دوایادداشتماندا ئه‌مڕۆ (٢٦-٦-٢٠٢٢) وه‌ک دوا واده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌ستنیشانکرابوو.