بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ناوەندی قوتابخانە و باخچەی ساوایان و دایەنگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات، ئەو پاسانەی کە کاری گواستنەوەی خوێندکار و قوتابی و منداڵان دەکات، پێویستە پابەند بن به چهند ڕێنماییهك.
ئهمڕۆ چوار شهممه 16/2/2022 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له ئاگاداریهكدا سەرجەم ناوەندهكانی خوێندن كه خوێندنگه و قوتابخانە و باخچەی ساوایان و دایەنگەکانی سنووری پارێزگاكه دهگرێتهوه، ئاگادار دهكاتهوه، كه پێویسته ئەو پاسانەی کە کاری گواستنەوەی خوێندکار و قوتابی و منداڵان دەکات، رهچاوى چهند ڕێنماییهك بكهن.
له رێنماییهكانى بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی چهند خاڵێك هاتووه، لەوانە:
یهكهم: پێویستە بە پێی ژمارەی کوشنی ناو ئەو پاسانە نەفەر سەربخەن، وە بەپێی یاسای هاتووچۆ سەرخستنی نەفەری زیادە قەدەغەیە.
دووهم: پێویستە هەموو پاسێک چاودێرێکی سەر بە ئیدارەی ئەو شوێنە کە پاسەکە کاری بۆ دەکات تیایدا بێت، وە ڕۆڵی ئەو چاودێرە ئەوەیە کە ڕێگە نەدات بەو شۆفێرە سەرکێشی و تیژڕەوی و بەکارهێنانی مۆبایل و ڕۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستە وە پێچکردنەوە لە شوێنی قەدەغە یاخود گۆرانی و ئاوازێک بە دەنگێکی بەرز بە چەشنێک دابنێت کە ببێتە مایەی نەهێشتنی ئارامی سەرنشینانی ناو پاسەکە یاخود هەر سەرپێچییەکی دیکە بکات، وە بە پێچەوانەوە ئاگاداری ئیدارەی خۆی بکات لە ڕەفتاری ئەو شۆفێرە کە دەبێتە مایەی مەترسی رووداو و کارەساتی هاتووچۆیی نەخوازراو.
سێیهم: داواکارین لەو شۆفێرانەی کە ئەم ئاگادارییە دەیانگرێتەوە زیاتر هەست بە بەرپرسیاریەتی سەلامەتی سەرنشینی ناو پاسەکانیان بکەن وە ئاگاداریان دەکەین کە رەفتارەکانیان لە کاتی سەرپێچی کردندا بە پێی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ لێپێچینەوەو لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و چاوپۆشی لە هیچ کەس و لە ژێر هەر پاساوێک ناکرێت.
له ڕێنماییهكهدا باس لهوه كراوه، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە بەر بەرژەوەندی گشتی و جێبەجێکردنی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و پاراستنی ژیانی جگەرگۆشەکانمان بە ووردی چاودێری ئەم پرسە دەکات.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، كه پێویسته لەلایەنە پەیوەندیدارەکان وەک لیژنە تایبەتمەندەکانی قائیمقامیەتی شاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بەپێی تایبەتمەندییان بۆ ئەم ئاگادارییە بەدواداچوون و لێپرسینەوە بکەن و بەپێی یاسا لێپرسینەوە لە لایەنە سەرپێچیکارەکان بکەن.
له كۆتایى ئاگاداركردنهوهكهدا هاتووه: لەکاتی هەبوونی هەر جۆرە سەرپێچییەک لەو پاسانەی کە ئەم ئاگادارییە دەیانگرێتەوە هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە:
کۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی ژمارە (١٨٨)
هێڵی گەرمی سەنتەری هەماهەنگی پەیوەندییەکان – سلێمانیPJCC ژمارە (١٠٠)