زیاتر له (70) خوێندكار له شارى سلێمانى لهخوێندنگهیهكهوه ده‌نێردرێنه ئاماده‌یی تیشكى كوڕان، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بونى جێگه‌یان له‌و خوێندگه‌یه ده‌نێردرێنه ماڵه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م كێشه، مامۆستا تریفه عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى سلێمانى به میدیاكانى ڕاگه‌یاند، "كێشه‌ى ئه‌و خۆێندكارانه به‌هۆى هه‌ڵه تێگه‌شتن بوه له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رى دوو خوێندنگه و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌رده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌كیان له‌یه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى ئه‌و خوێندنگه‌یه بكه‌ن و كێشه‌كه چاره‌سه‌ربكه‌ن و كه‌سوكارى خوێندكارانى دڵنیاكرده‌وه كه كێشه‌كه كۆتایى پێدێنن".
ساڵانه له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن، گرفتى له‌م جۆره روبه‌ڕووى خوێندنگاكان ده‌بێته‌وه، ئه‌میش به‌هۆى نه‌بوونى جێگه یاخود گواستنه‌وه‌ى خوێندكاران خۆیان له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى دیكه.