11.jpg

دامەزراوەی پەی نوێترین راپۆرتی خۆی لەسەر پەرلەمان بڵاودەكاتەوە

Jun 5, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەردەوامە لەسەر راگەیاندنی راپۆرتەكانی لەسەر پەرلەمانی كوردستان.

ئەمڕۆچوارشەممە 5/6/2024  كاتژمێر (5) ی ئێوارە لە هۆڵی رێكخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی دامـەزراوەی پـەی بۆ پـەروەردە و گەشەپێدان، بەھاوکاری سندوقی پاڵپشتی دیموکراسی (NED)ی ئەمەریکی، مەراسیمی  بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی راپۆرتی ژمارە ( ١٧)ی پرۆژەی چاودێـریـی پەرلەمان، کە تایبەتە بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێـمی کـورستاندابە ناونیشانی (لە ھەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی ھەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی) بڵاودەكاتەوە، لە راپۆرتەکــەدا بەدواداچوون بۆ دواخستنـەکان و بیانوەکانیان و ھۆکارەکانیان کراوە.

بڵاوكردنەوەی ئەم راپۆرتە لەكاتێكدا بۆ ماوەی یەك ساڵە بەپێی یاسا پەرلەمانی كوردستان بوونی نییە، بەڵام دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەردەوامە لەسەر راگەیاندنی راپۆرتەكانی لەسەر پەرلەمانی كوردستان.