ئەگەرچی لە ئێستادا بۆ ماوەی یەك ساڵە بەپێی یاسا پەرلەمانی كوردستان بوونی نییە، بەڵام دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەردەوامە لەسەر راگەیاندنی راپۆرتەكانی لەسەر پەرلەمانی كوردستان.
بەمزوانە دامـەزراوەی پـەی بۆ پـەروەردە و گەشەپێدان، بەھاوکاری سندوقی پاڵپشتی دیموکراسی (NED)ی ئەمەریکی، بانگھێشتتان دەکات بۆ مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ناوەرۆکی راپۆرتی ژمارە ( ١٧)ی پرۆژەی چاودێـریـی پەرلەمان، کە تایبەتە بە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان لە ھەرێـمی کـورستاندابە ناونیشانی (لە ھەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی ھەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی)، لە راپۆرتەکــەدا بەدواداچوون بۆ دواخستنـەکان و بیانوەکانیان و ھۆکارەکانیان کراوە.
چاوەڕوان بن.....