ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان(PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی(NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەی پرۆژەیچاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە.
لە (٣١)ەمین ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، ئەمڕۆ هەینی (٢٠٢٣/٥/١٩) كاتژمێر (١٠) ی سەرلەبەیانی لە هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی بەشێك لەئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم خولەكان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایان و توێژەران و میدیاكاران لەلایەن ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەی ناوەرۆكی راپۆرتی ژمارە (١٣)، كە تایبەتە بەكاری پەرلەمانی لە كوردستاندا لە ساڵانی (١٩٩٢-٢٠٢٣)، كە تیایدا بەراوردی نێوان هەر پێنج خولی پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانیان كراوە لەسەرجەم لایەنەكاندا و خاڵە لاواز و بەهێزەكانی هەریەكەیان بڵاوكردەوە.
بۆ خوێندنەوەی هەواڵ لەسەر راپۆرتەكە كلیك لێرە بكە