وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 20ی ئەم مانگەوە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ فەرمانبەرانی حکومەت دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە و لەو بەروارەوە تەنها مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە (Full Scholarship)یان هەیە.
ئاماژه به نوسراوێكى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى به ژماره (15502) له 14/9/2022 كه ئاراستهى سهرجهم زانكۆكان كراوه و وێنهيهكى دهست (روانگهى پهى) كهوتووه، لە 20ی ئەم مانگەوە بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ فەرمانبەرانی حکومەت جێبەجێ دەکرێت.
بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو فەرمانبەرانەی بیانەوێت لەسەر ئەرکی خۆیان بخوێنن مۆڵەتیان بۆ ناکرێت، بەڵکو تەنها مۆڵەت بەو فەرمانبەرانە دەدرێت کە رەزامەندی خوێندنیان لە زانکۆکان بەشێوەی (Full Scholarship) هەیە.