Anjam.jpg

ئەنجامی تاقیکردنەوەی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا بڵاوكرایەوە

Jul 4, 2023  |   خوێندنی باڵا 

ئەمڕۆ سێشیەممە 4/7/2023 ئەنجامی تاقیکردنەوەی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.

بەر لە بڵاوكردنەوەی ئەنجامەكان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "دوای تەواوبونی قۆناغەکانی پرۆسەی پێشکەشکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی و ڕێکخستنی کێبڕکێ و پەیڕەوکردنی سیستمی خاڵبەندی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێم بۆ ساڵی (2023-2024)، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جارێکی تر وردبینی لە داتاکان کردەوە، دواتریش ئەنجامەکانی پەسەندکرد، بۆ ئەمەش خوازیاران لە ئەمڕۆەوە دەتوانن ئەنجامە بەراییەکان لەسەر وێبسایتی رەسمی زانکۆکانیان وەربگرنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم وەرگیراوان لە گشت زانکۆکانی کوردستان دەکات و دەڵێت، "ئومێدەوارین لە ئاست چاوەروانییەکانی سێکتەری خوێندنی باڵاو نیشتمانەکەماندا بن و بە ئاستێکی زانستی بەرز درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن و بڕوانامە بەدەست بهێنن بەمەبەستی خزمەتگەیاندن بەھەردوو کەرتی گشتی و تایبەت لە هەرێمی کوردستان".

بۆ وەگرتنی ئەنجامەكان كلیك لە ناوی زانكۆكان بكە:

زانكۆی سەلاحەدین

زانكۆی سلێمانی

زانكۆی دھۆک‌

زانکۆی ھەڵەبجە

زانكۆی ھەولێری‌ پزیشکی

زانكۆی کۆیە

زانکۆی گەرمیان

زانكۆی راپەڕین

زانکۆى چەرمۆ

زانكۆی سۆران‌

زانکۆی زاخۆ

زانكۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر

زانکۆى پۆلیتەکنیکی سلێمانی

زانكۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک‌