وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له نوسراوێكدا كه ئارسته‌ى سه‌رجه‌م زانكۆ حكومى و تایبه‌ته‌كانى كردووه، ئاگادارى كردونه‌ته‌وه، كه له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانیستى، له‌كاتى داواكارى هه‌ر رێكخراو و سه‌ندیكا و لایه‌نێكى ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تن، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى و یاخود ئه‌نجامدانى هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌ك كه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌رك و ئامانج و ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌زاره‌ت، ئه‌وا پێویسته ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته‌ى وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن.
له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دڵنیایى جۆرى و متماته‌به‌خشین، ژماره (12394) له رۆژى 27/7/2022 ده‌رچووه و اژۆى (پ. ى. د. محمد حسێن احمد) سه‌رۆكى ده‌زگاى سه‌رپه‌رشتى و دڵنیایى جۆرى له‌سه‌ره وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان كه‌وتووه، كه ئارساته‌ى گشت زانكۆكاناى هه‌رێمى كوردستان حكومى و تایبه‌ت كراوه تیایدا هاتووه:
"له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى به‌ڕێز وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانیستى، به‌ڕێزتان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه له‌كاتى داواكارى هه‌ر رێكخراو و سه‌ندیكا و لایه‌نێكى ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تمان، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى و یاخود ئه‌نجامدانى هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌ك كه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌رك و ئامانج و ده‌سه‌ڵاته‌كانى وه‌زاره‌تمانه، ئه‌وا پێویسته ره‌زامه‌ندى پێشوه‌خته‌ى وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن بۆ ئه‌نجامدانى كارى پێویست".
ئه‌م نوسراوه له‌كاتێكدایه، كه ڕۆژانه رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و سه‌ندیكاكان ئه‌ركیان كۆكردنه‌وه‌ى داتا‌و زانیارییه، به‌پێى یاساش پێدانى زانیارى ئه‌ركه له‌سه‌ر لایه‌نى جێبه‌جێكار بۆ ئه‌وه‌ى له‌كه‌مترین ماوه‌دا زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نن.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى یاساناسێك به سایتى روانگه‌ى په‌ى راگه‌یاند، ئه‌م نوسراوه له دوولایه‌نه‌وه ڕێگه له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌گرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى، یه‌كه‌میان پێویستى به‌ڕه‌زامه‌ندى وه‌زاره‌ته، ئه‌مه‌ش كاتى زۆرى ده‌وێت تاكو نوسراوه‌كان ده‌كرێت، دوه‌میشیان ڕه‌نگه وه‌زاره‌ت دواى داواكارى رێكخراوه‌كان رێگه به زانكۆ و دامه‌زراوه‌كانى نه‌دات زانیارى بده‌ن.
ئه‌و یاساناسه‌ش ئه‌وه‌شى وت، ده‌ركردنى نوسراوه‌كه خۆى له‌خۆیدا بۆ ئه‌وه‌یه پێدانى زانیارى سنووردار بكات، ئه‌گه‌ر نا چ پێویست به‌وه ده‌كات بۆ پێدانى زانیارى پرس به وه‌زاره‌ت بكرێت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ڕه‌نگه به‌شێك له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى به‌لاى وه‌زاره‌ته‌وه هێڵى سووربن و نه‌یانه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیارى به‌و رێكخراوانه بده‌ن.
له كۆتایشدا وتى: بەپێی یاسای ژماره (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی ده‌سكه‌وتنی زانیاری له هه‌رێمی كوردستان و بڕیاری ژمارە (5) ی سالی 2013 پەیمانی هاوبەشی و گەشەپێدان لەنێوان دەسەڵاتە گشتییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان پێویستە و دەبێت زانیاری بە رێکخراوەکان بدرێت و بۆیەش ئەم نوسراوەی وەزارەتی خوێندنی بالا پێچەوانەی یاسا و بریارە بەرکارەکانی پەرلەمانی کوردستانە، هه‌روه‌ها ئه‌م نوسراوه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا پێچه‌وانه‌ى مادده‌ى (6)ى یاساى ژماره (10)ى ساڵى 2008ى خودى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه، كه پێویسته زانیارى بده‌ن به رێكخراوه‌كان.