مامۆستایه‌كى زانكۆى سلێمانى له كۆلێژى یاسا، كه ناونیشانى زانستى پرۆفسۆره، به‌وته‌ى خۆى له‌سه‌ر نوسینى كتێبێك سزا دراوه.
د. ئیسماعیل نامیق مامۆستاى یاسا له زانكۆى سلێمانى له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك له‌ژێرناونیشانى (ئەمەیە پاداشتی نووسینی کتێب؟!) نوسیویه‌تى: "لەساڵی ٢٠١٨ دا کتێبێکم نووسی، بەحساب خزمەتی میللەتەکەم و کۆمەڵگەکەمی پێبکەم! کەچی ئەمە پاداشتی کتێبەکەمە!
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، "تاوانەکەم ھەر ئەوەیە ووتم کوا چارەنووسی کتێبەکەم؟ چونکە تا ئێستا چارەنووسەکەی دیار نیە! لەمانگی پێنجی ساڵی ٢٠٢١ ەوە سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی لیژنەی دانانی کتێب ووتیان: ناردوومانە بۆ ھەڵسەنگاندن، لەو کاتەوە تا ئێستا بەنوسراو و بە سەردان و بەتەلەفۆنیش داوا ئەکەم چی بەسەر ھات، ھەتا ئێستاش نازانم لەھەڵسەنگاندن گەڕاوەتەوە یان نا؟!
ھەموو ئەو لیژنانەی بۆ ئەم مەبەستە دروستکران، ھیچیان ئامادە نەبوون گوێم لێ‌بگرن، بەنوسراو و بەقسەش داوام لێکردوون کوا چارەنووسی کتێبەکەم؟ ھیچیان وەڵامم نادەنەوە!".
له كۆتایشدا نوسیویه‌تى: ئەمەیە پاداشتی پڕۆفیسۆرێک کە ویستوویەتی خزمەتێک بکات؟!
لەکاتێکدا مامۆستا ھەیە ھەر لەکۆلێجی یاسادا، تاوانی تەزویر و فێڵی کردووە ، ھەیە سەرپێچی گەورەی کردووە، کەسزاکەی دەرکردنە یان گواستنەوەیە، بەڵام لەبەرئەوەی حیزبییە سوپاس کراوە و ئیمتیازی پێدراوە!
لەکۆتاییدا ئەڵێم: خەڵکێکی بەرژەوەندیخواز بەناوی یەکێتییەوە لەساڵی ١٩٩٩ ەوە من سزا ئەدەن یان ئیزعاج ئەکەن، دوا جار خۆیان ئەبن بەپارتی یان پێشتر ئەبوون بەگۆڕان! تەحەمولی ھەموو ئازارێکم کردووە و ئەشی کەم، ھیچ کات ئامادە نیم لەپرەنسیپەکانی خۆم لابدەم. ھەموو رێگە یاسایی و مەدەنییەکانیش ئەگرمە بەر، بۆ بەرگریکردن لەمافی خۆم و ریسواکردنی بەرژەوەندیخوازان".
ئه‌م نوسینه‌ى د. ئیسماعیل له كاتێكدایه به نوسراوى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سلێمانى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى سه‌رچاوه مرۆییه‌كان ژماره (7/8/5804) له 5/6/2022 كه واژۆى سه‌رۆكى پێشووى زانكۆى سلێمانى له‌سه‌ره هاتووه:
پشت به‌ستن به‌یاساى به‌رزه‌فتكردنى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ژماره (14)ى ساڵى (1991)ى هه‌مواركراو به‌دواى كۆنوسى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه كه به‌فره‌مانى زانكۆیى ژماره (24ن/347) له (15/3/2022) پێكهێنراوه.
بڕیاردرا به:
سزادانت به‌سزاى سه‌رنج راكێشان به‌هۆى نووسینى توانج و قسه‌ى (نه‌شیاو و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز) له په‌یجى خۆت له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك به سه‌رۆك و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى پشتگیرى پاداشتى توێژینه‌وه و دانان و وه‌رگێڕانى كتێب و به‌ڕێزان وه‌زپرى خوێندنى باڵا و سه‌رۆكى زانكۆ، وه له‌كاتى دوباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌ر سه‌رپێچییه‌كدا توندترین سزا ده‌درێیت.