Wazarat.jpg

وەزارەتى خوێندنى باڵا: بەبێ کارتى ڤاکسین مامەڵەى هاووڵاتیان ڕایى ناکرێت

Jan 24, 2022  |   خوێندنی باڵا 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بەدواوە پێویستە هاووڵاتیان لەکاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێ بێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن بۆ ڕایکردنى مامەڵەکانیان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست سایتى ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ كه‌وتووه‌، هاتووه‌، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئاماژە کردن بە بڕیارى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لێژنەى باڵاى ڕوبەڕوبەنەوەى کۆرۆنا، لە گشتاندنێکدا بەژمارە (١٣٨٨) لە ڕێکەوتى (٢٣/١/٢٠٢٢) چەند بڕیارێکى بۆ پاراستنی سەلامەتى گیانی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.

له‌ بڕیاره‌كانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هاتووه‌:

یەکەم: ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت کە پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرگرتوە، پێویستە تاکو ڕۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (٢٧/١/٢٠٢٢) وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتى وەرگرتنى پێکوتە (ڤاکسین)ى دژە کۆرۆنا، بۆ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى/ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لە دیوانى وەزارەت بنێرن.

دوەم: ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتوە، بەبێ تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، ڕێگەى پێنادرێت بێتە دەوام و بەنەهاتو هەژمار دەکرێت، لەڕۆژى دەرچونى ئەم نوسراوە.

سێیەم: لە دواى ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بەدواوە هیچ کەسێک ڕێگەى پێ نادرێت سەردانى بە وەزارەتەکەمان بکات بەبێ هەبونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبوبێت.

له‌ كۆتابشدا باسیان له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ لەلایەن تیمى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستی و سەلامەتى لە وەزارەت ڕاستاندن بۆ بەڵگەنامەکان دەکرێت ئەگەر ڤاکسینى وەرنەگرتبێت ڕێگەیان پێ نادرێت بێنە ناو دیوانی وەزارەت.