خوێندكارانى سیستەمی خوێندنی پاراڵیڵی زانکۆی گەرمیان دوای کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی ساڵانەیەن دەکەن و سەرۆکی زانکۆکەش دەڵیت بۆ ئەمساڵ ناتوانین هیچ گۆڕانکاریەک لە نرخی کرێی خوێندنی پاراڵیڵ دابکەین.
بیلال محه‌مه‌د، یە کێک لەفێرخوازانی زانکۆی گەرمیان، بەرادیۆی دەنگی راگه‌یاندووه: "یه‌كێك له ئامانجه‌كانی خۆپیشاندانەکانی خوێندكارانى
زانكۆی گه‌رمیان، کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پاراڵیڵە لە زانکۆی گەرمیان کە جیاوازە لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی هەرێم و گرانتره".
پارالێڵ، سیسته‌مێكه كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم له زانكۆكانى هه‌رێم دایناوه، به‌وه‌ى خوێندكار له‌به‌رامبه‌ر خوێندنى له زانكۆ دا پاره ده‌دات.
سه‌رۆكى زانكۆی گه‌رمیان دانى به‌وه‌دا نا نرخی خوێندن لای ئه‌وان جیاوازه له هه‌ندێك له زانكۆكان.
د. فەرهاد قادر، بە رادیۆكه‌ی وتووه: "نرخەکان لە زانکۆیی گەرمیان لە بەشیک بۆ بەشیکی دێکە جیاوازە لە ئاست زانکۆکانی دیکەدا:.
وتوشیهتى: ئەمساڵ ناتوانین هیچ گۆڕانکاریەک لە نرخەکاندا بکەین، چونکە لە لایەن ئەنجومەنی زانکۆیی گەرمیانه‌وه جێگیر کراوە.
جه‌ختیشیكرده‌وه: "بۆ ساڵی داهاتو پێداچونەوەی پێدا دەکەین".