123456.jpg

پرسی ناوچه‌ کوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌کان له‌نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد و ده‌وڵه‌تی عیراقدا

Dec 13, 2021  |   خوێندنی باڵا 

رۆژی یەکشەممە ١٢/ ١٢/ ٢٠٢١ ٢٠٢١ لە چوارچێوەی کارێکی ئه‌کادیمیدا، له‌ هؤلَى بابان لة كؤليَذى زانستة مرؤظايةتييةكانى زانکۆی سلێمانی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستا (ماجید خه‌لیل فه‌تاح)، بەناونیشانی (پرسی ناوچه‌ کوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌کان له‌نێوان سه‌رکردایه‌تی کورد و ده‌وڵه‌تی عیراقدا ١٩٥٨-٢٠١٠) به‌ڕێوه‌چوو.

لیژنه‌که‌ پێکهاتبو لە بەڕێزان:

پ.د.خه‌لیل عه‌لی مراد/ سەرۆک

پ.یاسین خالید سه‌رده‌شتی/ ئەندام

پ.د.سه‌روه‌ر عبدالرحمن عمر/ ئه‌ندام

پ.ی.د.دڵشاد محمود عبدالرحمن/ ئه‌ندام

پ.ی.د.هاوار کمال میرزا/ ئەندام

پ.د.پشکۆ حمه‌تاهیر عبدالرحمن/ ئەندام و سەرپەرشتیار.

ئه‌و بابه‌ته‌ی توێژه‌ر کاری له‌سه‌ر کردبوو، بابه‌تێکی گرنگ و هه‌ستیاره‌ که‌ له‌ تێزه‌که‌یدا باسی مێژووی سه‌د ساڵی ململانێی نێوان کورد و حکومه‌ته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عیراق کردبوو له‌سه‌ر ناسنامه‌ی کورد و کوردستانی بوونی ناوچه‌کان.