وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر/ دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵاى ههرێمی كوردستان و وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆلهرشیپ (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت.
لەو بارەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لە چوارچێوهی ڕێكهوتنامهی نێوان وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان و، وهزارهتی توانسته مرۆییهكانی ههنگاریاکە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆلهرشیپ بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادهگهێنێت، لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆلهرشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکرێتەوە بەگوێرەی ئەم مەرج و ڕێنماییانەى خوارەوە.
مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن:
پێشکەشکارانى هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەین کە وڵاتی هەنگاریا (٣٠) زەمالەى خوێندن (١٠ ماستەر و ٢٠ دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:
· ماستەر:
· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتى هەرێمى کوردستان بێت.
· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دوای بەدەست هێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.
· خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان. کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ) .
تێبینی:
· کاتێک وەزارەت داوای دۆکیومێنتی پێویست دەکات، دەبێ تێستی زمان بەسەر نەچوبێت.
· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەى لە هەمان بوار بێت).
· ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· لەکاتی داواکردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەت، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
· کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بری نزیکەی (١٢٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە ١٥/١/٢٠٢٢
· بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن: https://stipendiumhungaricum.hu
پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکری بۆ ئەم بەرنامانە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەت کاری لە سەر ناکرێت:
· پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هەنگاریا) دەبێت.
· دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەت لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە (٥)ی سالی ٢٠٢١ کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.
· ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بووەوە یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆیی یا دەرەوە بکات.
· هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەت بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
· لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەت هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتە، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
· دکتۆرا:
· پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
· پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت لە دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
بەڵام سەبارەت بە دەرچووانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەم رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردووە.
· خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (٥) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (.
تێبینی:
· کاتێک وەزارەت داوای دۆکیۆمێنتی پێویست دەکات، دەبێ تێستی زمان بە سەر نەچوو بێت.
· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
· ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆلەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
· کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندی دار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· لە کاتی داوا کردنی بەڵگەنامەکان لە لایەن وەزارەت، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (٣٩٠- ٥٠٠) یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانەى پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆیی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت. بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن).
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١٥/١/٢٠٢٢).
· بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن تکایە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:
https://stipendiumhungaricum.hu
· واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی سەرەوە پێشکەش بکات:
· پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هەنگاریا) دەبێت.
· دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەت لەسەر بنەمایی ڕێنمایی ژمارە (٥) ی ساڵی ٢٠٢١، کاندیدە سەرکەوتووەکان هەڵدەبژێرێت.
· ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بووەوە یان بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی ڕەش و بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆیی یا دەرەوە بکات.
· هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەت بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێنرێتەوە.
· لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، و تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لەڕێگەی ماڵپەری وەزارەتەکەمان، بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.