یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، بیست و چواره‌مین راپۆرتى مانگانه‌ى بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به پۆستە حکومییەکانی گەرمیان لە نێوان پسپۆڕیی و بژاردەی حیزب دا
راپۆرته‌كه باس له شێوازى دانانى به‌ڕێوبه‌ر و به‌رپرسه‌كانى گه‌رمیان كراوه تێیدا پۆست و پسپۆڕییه‌كانیان خراوه‌ته رو، هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شكراوه، پرسی دانان و چاودێرییكردن و ئه‌داى به‌رپرسانى حكومیی له گه‌رمیان تا چ ئاستێك جێبه‌جێكراوه.
له كۆتاییشدا وه‌ك سه‌رجه‌م راپۆرته‌كانى دیكه، ژماره‌یه‌ك ده‌ره‌نجام و راسپارده خراونه‌ته‌ڕو به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكورتیه‌كان.
یه‌كه‌ى چاودێریی حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان، یه‌كه‌یه‌كى به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و چاودێریی رۆژنامه‌وانى سه‌ر به رادیۆی ده‌نگه، به پاڵپشتی سندوقی نیشتمانى بۆ دیموكراسی (NED) ئه‌مریكی، مانگانه راپۆرتێكى ورد و به‌دواداچون له‌باره‌ى بابه‌ت یان پرسێكى په‌یوه‌ندیدار به حكومه‌تى خۆجێی گه‌رمیان بڵاوده‌كاته‌وه، به ئامانجی تیشكخستنه‌سه‌ر ئه‌و بواره و زیادكردنى گرنگیپێدان پێی.
بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌قى راپۆرته‌كه كلیك له‌م (pdf) بكه.
پۆستە حکومییەکانی گەرمیان لە نێوان پسپۆڕیی و بژاردەی حیزب دا