بەرێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاواى سلێمانى بڕیارێك لەسەر ئەنجامدانی ئاهەنگ و بۆنەكان لە ناوەندەكانی خوێندن دەردەكات.
بەپێی نووسراوێكی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا كە واژووی بەكر محەمەد مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى لەسەره و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (په‌ى) كه‌وتووه، ژماره (5167)ى رۆژى 28/2/2022 له‌سه‌ره ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەكەین سەرجەم بۆنە و یادەكانی مانگی ئادار دەخرێتە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 17/3/2022 بۆیە دەتوانن كار و چالاكیی و مەراسیمەكانتان لەو ڕۆژەدا ئەنجام بدەن.