لەماوەی یەك هەفتەدا له سنوورى پهروهردهى شارى كهكوك زیاتر لە 700 توشی ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون.
نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: زیاتر لە 700 خوێندكار له سنورى پهروهردهى كهركوك تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 300 هۆبە و نزیكەی 80 قۆناغ داخراون، بەڵام تا ئێستا هیچ قوتابخانەیەك بەتەواوی دانەخراوە.
ئاماژهى بۆ ئهوهش كردووه، كه لە پشكنینەكانیشدا تووشبووی ئۆمیكرۆن نییە، بەڵام پێشبینی دەكەن تێیدا بێت لەبەرئەوەی توشبووەكان نیشانەكانیان سوكن و لە پێنج رۆژدا نەخۆشییەكە تێیدەپەڕێنن.