بەڕێوەبەرایەتی پەروردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ رێگە گرتن لە تەشەنە سەندنی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد و داوا دەكات لە باخچە و خوێندنگە بنەڕەتییەكان و ئامادەییەكان پەیڕەو بكرێت لەوانەش بەستنی ماسك و پاك ڕاگرتنی ناوەندەكانی خوێندن.
لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی كە ئهمڕۆ سێشهممه 19/10/2021 به ژماره (19857) ئاراستەی سەرجەم باخچە و خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیەكەی كردووە و وێنهیهكى دهست سایتى ئینستتیوتى پهى كهوتووه، داوا لەتەواوی ئەو و ناوەندانە دەكات كە پابەند بن بە بەستنی ماسك و پاكڕاگرتنی ناوەندنی خوێندن لەڕووی تەندروستیەوە.
ئاماژەبەئەوەشكراوە، هانی مامۆستا و خوێندكاران بدرێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسین بە زووترین كات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، چەند لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەبەستی بەدواداچون بۆ ڕادەی پابەندیو بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندن پێویستە كارەكان بگرێتە ئەستۆ.