Mamosta.jpg

رۆژى جیهانى مامۆستایان پیرۆز

Oct 5, 2021  |   پەروەردە 

ئه‌مڕۆ 5/10/2021 رۆژى جیهانى مامۆستایانه‌، به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ هه‌موو جیهان چالاكى جۆراو جۆره‌ له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژى جیهانى مامۆستایان، له‌لایه‌ن رێكخراوى یونسکۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دیاریكراوه‌، كه‌ سه‌ره‌تا له‌ ساڵى 1994 ئه‌م رۆژه‌ دیاریكراو دواتر له‌ ساڵى 1996 له‌سه‌ر ڕاسپاردەی یونسکۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى واژۆ له‌سه‌ر دیاریكردنى ئه‌م رۆژه‌ كراوه‌،

سایتى ئینستتیوتى په‌ى له‌م رۆژه‌دا جوانترین پیرۆزبایى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م مامۆستایانى كوردستان ده‌كات، به‌هیواین ئه‌م رۆژه‌ ببێته‌ رۆژى به‌دیهێنانى سه‌رجه‌م مافه‌كانیان و به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌تكردنى نه‌وه‌كانى داهاتوو به‌ زانست و زانیارییه‌كانیان.

ده‌خوازین حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر گرنگى به‌ مامۆستایان و ناوه‌نده‌كانى خوێندن بدات، بۆئه‌وه‌ى مامۆستایان ناچار نه‌بن سه‌ره‌ڕاى پیشه‌كه‌ى خۆیان په‌نا بۆ كارى تر ببه‌ن بۆ بژێوى ژیانیان.