بەشێك لەمامۆستایانى هه‌رێمى كوردستان، داواكارن ڕۆژێك له هه‌فته بۆیان بكرێته پوو له ناوه‌نده‌كانى خوێندن.
مامۆستایانى كوردستان له داواكاریه‌كیاندا داواده‌كه‌ن و به پێویستى ده‌زانن كه ڕۆژانی شەممەى هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك لە خوێندنگەكان بكرێتە پشوو، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كاتێك دەوامی خوێندنگە دەستپێدەكات، وەك ئەوەیە خوێندكار زیندانی كرابێت، چونكە كاتی پشووی نییە و ڕۆژانە شەش وانەی جۆراوجۆر و شه‌ش ڕۆژ به‌دواى یه‌كتریدا هەمووی دەخوێنێت.
مامۆستایان به پێویستى ده‌زانن، خوێندكاران پشوو به مێشكیان بدرێت، هەرچەندە ڕۆژی هەینی وەك پشوو دانراوە، بەڵام ئەم ڕۆژە كەمە بۆ خوێندكارێك، كە شەش ڕۆژ لەسەر یەك هەموو ڕۆژێك شەش وانەی جیاوازی خوێندبێت.
مامۆستیان زیاتر ئه‌و داواكارییه‌یان رونده‌كه‌نه‌وه، كاتێك خوێندكار پاش دوو ڕۆژ لەپشوو گەڕایەوە بۆ خوێندنگە گڕوتینێكی زیاتری هەیە و زیاتر خوێندنگەی لا خۆشەویست دەبێت، هه‌روه‌ها جگه له خوێندكاران مامۆستایانیش پێویستیان بەپشوو هەیە و لە پاش ئەو دوو ڕۆژە پشووە بەوزەیەكی زیاتر و گڕوتینێكی زیاترەوە دەتوانێت بگەڕێتەوە ناو هۆڵەكانی خوێندن.
ئه‌م داواكارییه له كاتێكدایه به بڕیارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له هه‌فته‌یه‌كدا (6) شه‌ش رۆژ وانه له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌خوێندرێت.