بەرێوەبەری پەروەردەی گەرمیان رایگهیاند بەهۆی مەترسی روخانی خوێندنگاكان لەزۆربەی خوێندنگاكانى گەرمیان سێ دەوامیان تێدا دەکرێت
لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، (14) خوێندنگای ئامادەیی و بنەڕەتی مەترسی ڕووخانیان لەسەرەو خوێندنی تێدا ڕاگیراوە و ئەمساڵ دەرگای ئەو خوێندنگایانه بۆ خوێندن ناکرێنەوە. بەپێی وتەی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بەهۆی مەترسی روخانی ئەو خوێندنگایانه بەشی زۆری خوێندنگاكانى گەرمیان سێ دەوامیان تێدا دەکرێت و ئەمەش گرفتی زۆری بۆ بەرێوەبەرایەتییەکەیان دروستکردوە.
ماڵپهرى بوارنیوز له راپۆرته ههوالێكیدا رایگهیاند، لەسنوری گەرمیان (329) خوێندنگای ئامادەیی و بنەڕەتی (20) باخچەی ساوایان و (75444) خوێندكار هەیە.
دارا سەمین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان رایگهیاند: لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان (14) خوێندنگای ئامادەیی و بنەڕەتی مەترسی ڕوخانیان لەسەرەو خوێندن تێیاندا ڕاگیراوە و (3) خۆێندنگا داڕووخان و دەوامیان تێدا ناکرێت.
هەروەها وتیشی: (3) بینامان کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا ڕاگیراوە (14) خوێنندنگامان لە دوو دەوامیەوە بووەتە (3) دەوامی و تاڕادەیەک کێشەی بۆ دروستکردووین.
ناوبراو وتیشی: "قەیرانی دارایی کێشەی گەورەیی بۆ دروستکردووین، ئەگینا لە پلانماندا هەیە کێشە و گرفتی ئەو بینای ئەو خوێندنگایانهی کێشەیان هەیە بەزووی چارەسەر بکرێن و نوسراومان ئاراستەی وەزارەت کردوە".