٢٠٢٠/٥/٢٥
سه‌عات ١١ى پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه ٢٠٢٠/٥/٢٥، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ژماره (١٤)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مانى خوێنده‌وه.
به‌ر له‌ده‌ستكردن به‌به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه، ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مان به‌پێی خاڵی په‌یڕه‌وی، باسیان له لێبڕینی مووچه‌و داهاته‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان كرد‌و داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه كرد‌و لای خۆشیه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد كه‌هه‌ر ئێستا له‌ناو هۆڵی كووبوونهوه یاداشتێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش یاداشته‌كه‌یان ئاماده كرد.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار، كه‌بریتی بوو لهخستنەڕووی بیرۆكەی بەڕێز پەرلەمانتار عبدالستار مجید قادر سه‌باره‌ت بەدۆزینەوەی هەلی كار لەڕێگای بەگەڕخستنەوەی كارگەكان، به‌ڵام به‌هۆی گه‌شتكردنی به‌ڕێزیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئاماده‌نه‌بوونی له‌دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكى تر دواخرا.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ى كاریش كه‌بریتی بوو لهخستنەڕوو و گفتوگۆكردنی دیاردەی تاوانەكانی كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن، كه هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی (ناوخۆ، رۆشنبیرى و لاوان، كاروكاروبارى كۆموڵایهتی، ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی) و ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى باڵای خانمان ئاماده‌یبوون، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافى ئافره‌ت، راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش كه‌پێكهاتبوو لهلیژنهكانى (كاروبارى یاسایی، كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و داكۆكیكردن له‌مافی مرۆڤ، داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت، ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، رۆشنبیرى و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت بهحاڵهتهكانى كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن، خوێندرایه‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌یان به‌هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لههێنانهدیى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتییان به‌گشتی و مافه‌كانی ئافره‌ت به‌تایبه‌تى و نه‌هێشتنی حاڵه‌ته‌كانى كوشتن و خۆكوشتن و رۆلی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك نوێنه‌رى گه‌لی كوردستان له‌ڕێگه‌ی داڕشتنى یاساكان و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه كردووه.
هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا باسیان له‌و پێشێلكارییانه كرد كه‌به‌رامبه‌ر به‌تاكه‌كان و ئافره‌تان ده‌كرێت و هه‌روه‌ها له‌چه‌ند خاڵێكدا داواى ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌وه‌زیرانی ئاماده‌بوو له‌دانیشتنه‌كه كرد سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی تاوانه‌كانی كوشتن و خۆكوشتن و دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن و و توندوتیژیی خێزانى، هه‌روه‌ها له‌ڕووی یاساییه‌وه هیچ كه‌لێنێك یاسایی هه‌یه كهوایكردبێت نه‌توانن وه‌كو پێویست رۆلی خۆیان له‌و ڕووه بگێڕن، یاخود گرفت هه‌یه له‌جێبه‌جێكردنی یاساكان و هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه چین كهوهزارهته په‌یوه‌نیداره‌كان ناویانه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه‌و دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن و پلانه‌كانیان چییه بۆ داهاتوو، هه‌روه‌ها رۆڵی ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان چییه له‌و باریه‌وه.
پاشان ئه‌ندامانى په‌رله‌مان سه‌رنج و تێبینیی خۆیان سه‌باره‌ت بهڕاپۆرتهكهو حاڵه‌ته‌كانی كوشتن و كوشتنی ئافرەتان و خۆكوشتن و توندوتیژیى خێزانی و دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن و هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانى ئه‌و حاڵه‌تانه‌یان خسته‌ڕوو و جه‌ختیان لهسهروهربوونی یاسا‌و نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن كرده‌وه‌و چه‌ندین پێشنیازیشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌و كێشانه خسته‌ڕوو كه‌ده‌بنه هۆكار بۆ ڕوودانی ئه‌و حاڵه‌تانه‌و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی ستافی حكومه‌ت كرد.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی ناوخۆ‌و رۆشنبیرى و لاوان و كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی و ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى باڵای خانمان، په‌یوه‌ست به‌و كار‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانیان و ئه‌نجوومه‌نی باڵای خانمان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه، ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستییان له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینییهكانی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و كار‌و پلانه‌كانیشیان بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌تانه خسته‌ڕوو و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه‌شیان دایه‌وه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌یان كرابوو.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه هێنا.