ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دەرخستەی کردنەوەى زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکانى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد.
بهپێى راگهیهندراوێكى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى، له کۆبوونەوەى ئهنجومهنى وهزهرات، پرۆپۆزەڵى کردنەوەى هەردو زانکۆى (پۆلیتەکنیکى گەرمیان و زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان)ى لە هەرێمى کوردستان پەسەندکرد.
جێگەى ئاماژەپێدانە کردنەوەى ئەم دوو زانکۆ حکوومییە لە چوارچێوەى ستراتیجى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە بەمەبەستى فراوانکردنى دەرفەتى خوێندنى تەکنیکى و بوارى زانستە کردارییەکان لەهەرێمى کوردستان، دواى پەسەندکردنى لەلایەن ئەنجوومەنى وەزارەت، پێشنیازى کردنەوەى ئەم دوو زانکۆیە ئاراستەى سەرۆکایەتىی ئەنجوومەنى وەزیران دەکرێت بۆ بڕیاردانی کۆتایی لەسەر کردنەوەیان.