وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەسەلاتی ڕاگرتنی دەوامی تا (٢) ڕۆژ بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردە دا و جەختیشی كردەوە، كە ڕاگرتنی دەوام بۆ حاڵەتی كارەساتی سروشتی و ناهەمواری كەشوهەوا دەبێت.
وەزارەتی پەروەردە لە فەرمانێكی وزاریدا، كە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەدەی لەسەرە و ئەمڕۆ سێشهممه ٧/٦/٢٠٢٢ دەرچووە ئاماژەی بەوەكردووە، “بڕیار درا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ - ٢٠٢٣ لەكاتی ناهەمواری كەشوهەوا بە هەموو جۆرەكانیەوە و كارەساتی سروشتی دەوام لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی ڕابگرن بۆ ماوەی (٢) ڕۆژ بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت”.
جەختیشی كردۆتەوە، ڕاگرتنی دەوام بەو مەرجە دەبێت، كە ڕەزامەندی پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی لەسەربێت.